دكتۆرا ..

مارتن به‌ منداڵى دايك و باوكى مرد، سه‌رئه‌نجام هه‌ر له‌ كۆڵاندا ژيانى به‌سه‌ر ده‌برد، چه‌ند ساڵێك به‌هۆى دزى و چه‌قۆ وه‌شێنى له‌ باڕه‌كاندا زيندانى كرا، هه‌ر له‌ زينداندا چه‌ندين شه‌ڕى له‌گه‌ل هاوزيندانيانى كرد.. دواتر به‌هۆى هاوڕێيه‌كى هه‌ر له‌ زيندان خوێندنى ته‌واو كرد و دواتر ماسته‌ر و دكتۆرا…
دواى ته‌واوبوونى ماوه‌كه‌ى له‌ زيندان ئازاد كرا و له‌ زانكۆيه‌ك بووه‌ وانه‌بێژ..

رۆژێکیان مارتن خەریکی وانە وتنەوە بوو، خوێندکارێک فیکەی لێ دا، مامۆستاکە ئاوڕی دایەوەو پرسی: ئەوە کێ بوو؟ بەڵام کەس وەڵامی نەدایەوە.

پاش کەمێکی تر، مامۆستا دەستی کردەوە بە وانە وتنەوە، دیسان کوڕەکە فیکەی لێ دایەوە، مامۆستا ئەمجارەش پرسی: ئەوە کێ بوو؟ بەھەمان شێوە کەس وەڵامی نەدایەوە. بۆیە مامۆستاکە دانیشت و گووتی: ئەمڕۆ تا ئێرە خوێندن بەسە..

مارتن، ده‌ستى خسته‌ ژێر چه‌ناگه‌ى و گووتى: دەمەوێ بەسەرھاتێکی خۆمتان بۆ بگێڕمەوە، شەوێکی درەنگ بوو، ئوتومبێلەکەم بردە بەنزینخانە تا بەنزینی تێ بکەم، لەڕێگای ھاتنەوەمدا، کچێکی زۆر جوان دەستی لێ راگرتم و سەرمخست، دوای یەکتر ناسین، کچەکە ژمارەی تەلەفۆنی خۆی پێدام و گووتیشی: براکەم خوێندکاری تۆیە.

گووتم کامیانە..
گووتی: کوڕێکی قسە خۆشە زوو زوو فیکە لێدەدات.

لەو کاتەدا، خوێندکارەکانی پۆلەکە بێ ئەوەی ھەست بەخۆیان بکەن، یەکسەر سەیری ئەو کوڕەیان کرد کە فیکەکەی لێ دابوو. بۆیە مامۆستا گووتی: ھەستە بڕۆ دەرەوە ھەتیو، بەخۆڕایی له‌م ژيانه‌ بينه‌ و به‌رده‌يه‌ دکتۆرام بەدەست نەھێناوە!
ژيان فێرى كردم ژيانى عةمةلان كولةمةرگىية ژيان Kerim Simko

کۆمێنتەکان

شەیر.