لەساڵی “٢٠٠٣”وە تائێستا ٤٥٥ رۆژنامەنووس لەعێراق کوژراون

Image result for press conference media

بەھۆی ناجێگیری رەوشی ئەمنیی عێراق، بەتایبەت لەدوای دەستبەسەراگرتنی ھەندێک ناوچە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە،ھەرەشەی زیاتر لەسەر ژیانی ڕوژنامەنوسانی عێراق دروستبووە، لەماوەی چەند ساڵی رابردووشدا بەسەدان رۆژنامەنوس لەعێراق کوژراون.

لەچوارچێوەیەدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق لە راپۆرتێکیدا ژمارەی ئەو رۆژنامەنوسانەی بڵاوکردەوە کە لە نێوان ساڵانی “٢٠٠٣ تا ٢٠١٦”ی کوژراون و ئاشکرایکردووە، لەو کاتەوە ٤٥٥ رۆژنامەنووس لەسەرانسەری عێراق کوژراون و ساڵی رابردووش ٢٠ رۆژنامەنووش کوژراوە.

بەپێی راپۆرتەکەی سەندیکای رۆژنامەنوسان، ساڵی ٢٠١٦ رۆژنامەنوسانی عێراق رووبەرووی ھەرەشەی کوشتن و تۆقاندن بونەتەوە، ھەندێک جاریش لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە رێگریان لێکراوە کاریی پیشەیی خۆیان ئەنجام بدەن و چاودێری ووردی کارەکانی حکومەت بکەن.

عێراق بەیەکێک لەو وڵاتانە دادەندرێت کەبەردەوام ھەرەشە لەسەر کاری رۆژنامەنوسی ھەیە و ئەوەش سەرەڕای لێدوانەکانی “حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی عێراق کەرایگەیاندبوو، ھیچ کەسێک لەعێراق لەسەر بیربۆچونی جیاواز دەستگیرنەکراوە و ئازادی رادەبر بڕین لەوڵات فەراھەم بووە.

ھەفتەی رابردووش رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور، لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ژمارەی رۆژنامەنووسە کوژراوەکانی ساڵی ٢٠١٦ی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ٥٧ رۆژنامەنووس لەسەرانسەری جیھاندا کوژراون، کەلەنێو ئەو ژمارەیە ١٩ رۆژنامەنووس لە سوریا و ٧ی تریش لە عێراقی تێدایە.

لەلایەکی ترەوە یەکێتی ئەوروپا داوا لە سەرجەم وڵاتانی جیھان و تۆرەکانی راگەیاندن و راگەیانکاران دەکات ھەوڵەکانیان یەکبخەن لەپێناو کۆتاییھێنان بەو تاوانانەی دەرھەق بە رۆژنامەنوسان دەکرێت، ئەویش بەوەی چیتر ئەو کەسانەی تاوان بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجام دەدەن لە سزا قوتاریان نەبێت.

یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەشکردووە لیستی ئەو وڵاتانەی زۆرترین پێشێلکارییان دەرھەق بە رۆژنامەنوسان تیادا تۆمارکراوە بریتین لە ئەفغانستان و عێراق و سوریا و یەمەن و پاکستان.

ئەم بابەتە 94 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.