هۆزێکی نوێ لە دارستانەکانی ئەمازۆن دۆزرانەوە

 

بەپێى هەواڵێکى ڕۆژنامەى”زە سەن”ى بەریتانى، چەند وێنەیەکى نوێ کەلەئاسماندا گیراون چەند تاکێکى تیرەیەکى ناو دارستانە باراناوییەکانى ئەمازۆنى وڵاتى بەڕازیلی تێدا دەرکەوتوون، کەشێوازى ژیانیان وەک ژیانى چاخى بەردین وایە.

 وێنەکان لەلایەن وێنەگرى بەڕازیلی”ڕیکاردۆ ستاکیرت”ەوە گیراون کە لەناو فڕۆکەیەکى هێلکۆپتەردا بووە، تیایدا دیمانەیەکى نیشان داوە کە پێشتر نەبیبنراوە لەشێوەى ژیانى ئەم کۆمەڵگایەى کە بەتەواوى دوورە پەرێزن لەناو دارستانەکانى ئەمازۆندا.

گۆڤارى”ناشیۆناڵ جیۆگرافیک”هەستاوە بەبڵاوکردنەوەى کۆمەڵێک لەو وێنانە.

وێنەگرى وێنەکان کە ئەو تیرەیەى بینیوە وتى”بەڕاستى ئەوانە چەند هەستێکى بەهێزن کە بیر دروستیان دەکات دەربارەى ئەوەى کە سەدەى ٢١ بەڵام هێشتا خەڵکانێک هەن کە هێشتا نەگەیشتوون بەمەدەنیەت و لەژیانێکدان کە باوانیان پێش ٢٠هەزار ساڵ تیایدا ژیاون”.

ئەم تیرەیە بووە مایەى سەرنجى پسپۆڕەکان لەڕووى دەست ڕەنگینى و کارامەیى لەبۆیە کردنى جەستەیان و بڕینى قژیان، بەجۆرێک کە لەسنوورى نێوان بەڕازیل و پیرۆدا ژیان بەسەر دەبەن، پسپۆڕەکان پێیان وابوو کە هەموویان قژیان بەهەمان شێوە دەتاشن بەڵام دەرکەوت کە ئەو ڕاست نەبوو و کۆمەڵێک نموونەى جیاوازیان هەیە لەناو تیرەکاندا.

تیرەکە سەرنجى جیهانى ڕاکێشا لەساڵى ٢٠٠٨دا کاتێک کە وێنەى هەندێک لەئەندامانى تیرەکە دەرکەوتن بەڕەنگکراوى جەستەیان بەڕەنگى سوور.

ئەوەى جێى باسە تیرەکە چەند جارێک شوێنیان گواستەوەتەوە لەو کاتەوە، پسپۆڕانیش پێیان وایە کە هەر چوار ساڵ جارێک شوێنى خۆیان دەگۆڕن.

 

کۆمێنتەکان

شەیر.