ژنێک به‌هۆى لێدانى زۆر له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ ٢٦ڕۆژه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بێ‌ هۆشه‌

Image result for ‫توندوتیژی دژی ئافرەتان‬‎

ژنێك به‌ ناوى (ح) له‌ یه‌كێك له‌ گه‌رِه‌كه‌كانى شارى سلێمانیه‌ نیشته‌ جێى یه‌ خاوه‌نى (٥) منداڵه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ ژیانى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌ناوى (ر) پێك هێناوه‌ خاوه‌نى 2 كچ و 3 كوره‌ بچووكترین منداڵیان ته‌نها ته‌مه‌نى 6 مانگه‌ , (ح )سێ‌ هه‌م ژنى ئه‌و پیاوه‌ بووه‌ پێشتر دووژنى كه‌ى هه‌بووه‌ به‌ هۆى خراپى پیاوه‌ كه‌یه‌وه‌ دوو ژنه‌كه‌ى دیكه‌ له‌لاى (ر) دانه‌نیشتوون و داواى ته‌ڵاقیان كردووه‌ .

(ر) ئه‌و پیاوه‌ بۆ چه‌ند جارێك ئازارى ده‌روونى و جه‌سته‌ى (ح) ى داوه‌ هه‌ره‌شه‌ى لێكردووه‌ به‌ گووته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌و ژن و پیاوه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ ئه‌م ژن و پیاوه‌ نه‌یانكراوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ گوێره‌ى چه‌ند شایه‌تحالێك ئه‌م پیاوه‌ چه‌ند جارێك له‌م ژنه‌ى داوه‌وه‌ سوكایه‌تى پێكردووه‌ به‌ گووته‌ى دراوسێكیان كه‌ رِاگه‌یاندووه‌ جارێك به‌ چاوى خۆیان بینیویانه‌ ئه‌م ژن و پیاوه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌ كۆڵانه‌كه‌ بۆته‌ ده‌نگه‌ ده‌نگیان و پیاوه‌ چه‌ند جارێك ده‌نگى به‌سه‌ر ژنه‌كه‌دا به‌رز كردۆته‌وه‌ و ه‌ هه‌رِه‌شه‌ى لێكردووه‌و چه‌قۆى لێ‌ ده‌رهێناوه‌ .

دواجار لێدانى ئه‌م ژنه‌ له‌لایه‌ن پیاوه‌ كه‌یه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بردوویه‌تیه‌ ژوورێكه‌وه‌ و ده‌رگاى لێ‌ داخستووه‌ و وه‌ منداڵه‌كانیشى كه‌ له‌ ماڵ بوون ده‌یانخاته‌ ژوورێكى دیكه‌وه‌ و ده‌رگا له‌وانیش داده‌خات به‌ كلیل .دواتر هه‌تا توانیویه‌تى به‌ شێوه‌یه‌كى درِندانه‌ ئازارێكى زۆرى جه‌سته‌ى ژنه‌كه‌ى داوه‌ سه‌رى ژنه‌كه‌ى یاوه‌ به‌ دیواره‌كه‌دا دواتر ژنه‌كه‌ بێهۆشبووه‌ دواتر به‌ ددانه‌كانى په‌لامارى جه‌سته‌و ده‌م و چاوو گوێچكه‌كانى ئه‌و ژنه‌ى داوه‌ جه‌سته‌ى شین و مۆر بۆته‌وه‌ پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ بێهۆش بوونى لێ‌ ى ناپرسێته‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ ماڵ به‌ جێ‌ ده‌هێلێت به‌ منداڵه‌كانى ده‌ڵێت ته‌له‌فون بكه‌ن بۆ ئه‌مبولاس و بڵێن دایكتان له‌ حمام كه‌وتووه‌.

كاتێك فریاگوزارى سه‌ره‌تاى ده‌گه‌نه‌ شوێنى رِووداوه‌كه‌ به‌ ئه‌مبولانس ژنه‌كه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ نه‌ خۆشخانه‌ى گشتى سلێمانى له‌وێ‌ پزیشكه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پشكنیین بۆ ئه‌و ژنه‌ به‌ پێ‌ ى رِاپۆرته‌ پزیشكییه‌كان ئه‌و ژنه‌ به‌ هۆى لێدانى زۆره‌وه‌ و بێهۆشه‌ و ٢٦ رۆژه‌ بێ‌ ئاگایه‌و لایه‌كى له‌شى هیچ كار ناكات جێگاى گازو شین بوونه‌وه‌ به‌ جه‌سته‌وه‌یه‌و (٥)په‌راسووى سنگى شكاوه‌و 3 فه‌قه‌ره‌ى ملیشى شكاوه‌ .

هه‌ر به‌ گوێره‌ى رِاپۆرته‌ پزیشكیه‌كان هیچ هیوایه‌ك بۆ ئه‌و ژنه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ جارێكى دیكه‌ له‌ ژیاندا بژێته‌وه‌ ئه‌گه‌رى مردنى زۆره‌ . پزیشكه‌كان به‌ كه‌سوكاره‌كه‌یان رِاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ ئه‌مرێت ،دواى چه‌ند رِۆژێك له‌ رِووداوه‌كه‌ پۆلیسى سلێمانى به‌ هاوكارى هێزه‌كانانیان توانیان (ر) ده‌ستگیربكه‌ن و به‌ مادده‌ى (٤٠٢) ى عێراقى سزاى به‌ سه‌ردا بسه‌پێنن به‌ تۆمه‌تى ئازاردانى جه‌سته‌یى به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ گیان له‌ ده‌ست بدات ئه‌وا سزا پیاوه‌كه‌ ده‌گۆرِێت وده‌بێته‌ زیندانى هه‌تا هه‌تایى به‌ گوێره‌ى مادده‌ى (٤٠٦) ى سزادانى عێراقى به‌ تۆمه‌تى كوشتن .

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ (ر) یه‌كه‌م جارى نه‌بووه‌ كه‌ له‌م ژنه‌ بدات ,چه‌ند جارێكى دیكه‌ لێداوه‌و ئازارى داوه‌ ,وه‌ ئه‌م ژنه‌ش چه‌ند جارێك ئه‌تۆرێ و ماڵ به‌ جێ‌ ده‌هێلێت به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خاوه‌نى منداڵه‌ هه‌میشه‌ خه‌مى له‌لاى منداڵه‌كانى بووه‌ گه‌رِاوه‌ته‌وه‌ بۆ لاى منداڵه‌كانى .به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژنه‌ ماوه‌ى ٢٦ رِۆژه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌و بێهۆشه‌ ,له‌ هه‌مان كاتدا هیچ كام له‌ كه‌سو كارى ژنه‌كه‌ یان پیاوه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون ئه‌م منداڵانه‌ بگرنه‌ خۆیان ئێستا ئه‌م منداڵانه‌ له‌ خانه‌ى بێ‌ سه‌ر په‌رشتانن له‌ شارى سلێمانى .

جێگه‌ى وه‌ بیر هێنانه‌ویه‌ توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهاندا هه‌یه‌ به‌ڵام رِێژه‌ى تووندتیژى له‌ ووڵاتانى رِۆژهه‌ڵاتى ناوراستدا زۆرتره‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ كه‌مى ئاستى هۆشیارى كۆمه‌ڵگه‌ و تێگه‌شتنیان به‌رامه‌ر به‌ ئافره‌تان كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ووڵاته‌ دواكه‌وتتووه‌كاندا ئافره‌تان كه‌مترین مافیان هه‌یه‌و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تیان كه‌مه‌ وه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌گه‌ر برِوانیینه‌ لایه‌نى دینى به‌ حوكمى ئه‌وه‌ى له‌ ووڵاتانى رِۆژهه‌ڵاتى ناورِاستدا دیین زاڵتره‌ به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا خه‌ڵكى ئه‌م لایه‌نه‌ رِه‌چاو ناكه‌ن به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌شتنێك دروست ئه‌بێت له‌ نێوان دیین و كۆمه‌ڵگه‌و ئافره‌تاندا بۆ نموونه‌ وڵاتى عێراق وه‌رده‌گرین كه‌ رِێژه‌ى ئاستى تووندووتیژى تیدا زۆره‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌ كوردستانیشدا بێ به‌ش نیین له‌ و تووندووتیژیانه‌ رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاو ئامرازه‌كانى په‌یوه‌ندى رِێژه‌ى تووندیژى به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان زۆرتر ده‌بێت.

ئەم بابەتە 181 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.