دوای 16 ساڵ بكوژی سوعاد حوسنی ئاشكرا كرا

Related image

دوای 16 ساڵ له‌ مردنی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی میسری سوعاد حوسنی، خوشكه‌كه‌ی له‌ كتێبێكدا كوشتنی ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ و بكوژه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

جانجاه عه‌بدولمونعم خوشكی هونه‌رمه‌ند سوعاد حوسنی، كتێبێك له‌ باری نهێنییه‌كانی مردنی ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ناوی نهێنیه‌كانی تاوانێكی شاراوه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرای ده‌كات، كه‌ خوشكه‌كه‌ی خۆی نه‌كوشتووه‌ به‌ڵكو به‌ پلانێكی سه‌فوه‌ت شه‌ریفی ئه‌فسه‌ری موخابه‌راتی میسری كوژراوه‌.

جانجاه باس له‌وه‌ ده‌كات، خوشكه‌كه‌ی چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی لابووه‌ كه‌ تاوانه‌كانی ئاشكرا ده‌كات، بۆیه‌ شه‌ریف پلانی كوشتنی داناوه‌ و چه‌ند یاریده‌ده‌رێكیشی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌. هه‌ر له‌ كتێبه‌كه‌دا نهێنییه‌كی دیكه‌ی ژیانی ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ به‌ڵگه‌ ئاشكرا كراوه‌، ئه‌ویش پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری بووه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب عه‌بدولحه‌لیم حافز، به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان نهێنی بووه‌ و بۆ كه‌سیان ئاشكرا نه‌كردووه‌.

سوعاد حوسنی ساڵی 1943 له‌ میسر له‌خێزانێكی به‌ڕه‌چه‌ڕه‌ك كورد له‌دایك بووه‌ و ساڵی 1959 ده‌ستی به‌ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری كردووه‌و به‌ یه‌كێك له‌ دیارترین و جوانترین ئه‌ستێره‌كانی مێژووی سینه‌مای میسری ئه‌ژمار ده‌كرێت و كه‌ نازناوی ساندرێلای شاشه‌ی پێبه‌خشراوه‌.

له‌ 21 حوزه‌ریرانی ساڵی 2001 له‌ ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا له‌ باڵكۆنی ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و له‌و كاته‌دا ڕووداوه‌كه‌ به‌ خۆكوشتن دانرا، به‌ڵام دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆڕشی میسر هۆكاره‌كانی‌ كوشتنی ده‌ركه‌وت.

ئەم بابەتە 491 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.