خەلاتی بیکاسیۆ و نھێنی ڕەمزێک لە قوربانی

بەکر سدیق:                                                                                                                               (١٨/١٢/٢٠١٦)

 

 

 

بایەخی بە خشینی خەڵاتی بیکاسۆ، بە کۆسرەت رەسول، ئەو دەلالەتە تێدەپەرێنیت، کە ماھیەتی خەلاتەکە، ھەڵَیگرتوە. چونکە خەلاتەکە ، سەرەرای بایەخەکەی ، لە سەر ئاستی ئیتالی و ئەوروپی ، رەنگە زیِادە رۆیی نەبێ ئەگەر بوترێ کۆسرەت رەسول  ، بە نۆبەی خۆی خەلاتەکە بایەخدارتردەکات ، چونکە ئەو پیاوە ، لەوکەسانە نییە بەبریار  گەورە کرابێ  و چوبێتە ناو میژووی میلەتەکەی خۆیەوە . بەڵکۆ بەدەست و مەقام و قوربانی خۆی ، مێژووی گەلێکی گەورەکرد ، کۆسرەتێک ، کاتێک بریاردەدا بێتە شاخ ، حیزبەکەی لە لێواری ، خزان و لاوازیەکی زۆرەوە ، دەربازی ھەستانەوە کرد ، جەسارەتی ئەو پیاوە ، لەو نەعرەتانەوە سەرچاوەی دەگرت کە جگەرگۆشەکانی خۆی لەبەردەستیدا دەبونە قوربانی نیشتمان و حیزبەکەیی و کەچی واش ، لە سێبەری سەرکردایەتی جەنگیی ئەودا پێشمەرگە گیانفیداترو جەسورتر ، رووبەرووی دوژمنی بەعسیان دەبووەوە.

َکێ ھێندە قارەمانە ، شۆرشێک کەوتبێتە بەر گەمارۆدان و پیلانی ئیقلیمی و عیراقی و بەعس بە ئاگرو ئاسن شارو شارۆچکەکان کیمیاباران و لادیکان ئەنفال و سوتماک بکات ، ئەو بێت و داستان لە دوای داستان ، لە ئەو پەری بێکەسی گەلەکەیدا ، تۆمار بکات و نەبەزێ؟! کێ ھێندە بە نەعرەتەیە ، مال و منالی ،لە ژێر ئاگربارانی جەنگ دابێ ، ئەو ھەر مێژوی نەبەزین تۆماربکات و نەنەوێ ؟!

خەلاتی بیکاسۆ بچوکترە لە پیاوێک ، کە بەسەیرکردن و ڕێکردنی ، نیشانەکانی قوربانی جەسەدی پێوە دیاربێ ، بە تەماشاکردنی کۆسرەت رەسول ، ئاماژە و قوربانیدان و سیماو سونبولی پێشمەرگە ، دەخاتە بەرچاوان ، گەنجێتی ئەو پیاوە ، لە گەورە بونی شۆرش و یەکیتیدا ، خەرج کرا ، ئیرادەی گەلێک لە ناو حیزبەکەی خۆیدا ، رەگی داکوتا ،ھەر نەبەزی ، لە چەندان ویستگەی خەباتی یەکیتی نیشتمانی و گەلی کوردستاندا ، کۆسرەت رەسول بوە رەمزو جەسارەتی ھەستانەوە.

لە شەری داعشیشدا بەو ھەموو  شەکەتیەی جەستەیەوە ، کە ھەمووی ئاسەواری ،خەباتی دەگمەنی پێشمەرگانەی خۆیەتی ، بەو ھەموو سوتانەی بۆ جگەرگۆشەکانی لە رێی شۆرش و کوردایەتیدا توشی ھات ، شەرەفی بەرەنگاری لە جەنگی روبەرو بونەوەی داعش و ئازادکردنی بەشە داگیرکراوەکانی تری ھەرێمی کوردستان ، بە کۆسرەت رەسول ، بەخشرا ، پیاوێک ھێندە جەسوربێ، ھێندە ، بە جەرگ و نەبەز بێت ، لە ھەرکوێیەک ، ھەرەشەی دۆژمن روی لە خاک و گەلەکەی بێت ئەو لەوێبێت ، دەیان خەلاتی تر ، شایستەی ئەوە ، خەلاتەکانیش بە بەخشینیان بەو جوامێرە گەورە ترو پربایەختر دەبن ، مێژووی گەل و حیزبەکەی دەرازێنێتەوە.

بەلام چ کارەساتێکە ، حیزبێک ، لە سەر دەستی کۆسرەت رەسولدا ، ھەستابێتەوە ، قوربانیدابێ ، مێژووی کوسرەت رەسولی بەبەردا کرابێ ، گەورەی و جەسارەتی ئەو پیاوە ، لە ژیانی حیزبەکەدا ،بەبالا برابێ ، ھەبن چاویان بە گەورەبونی ئەو پیاوە ھەڵنەیەت؟!

دەبوو ئیستا بەو خەلاتکردنە ، یەکیتی شایی و لۆغانی بۆ ئەو سەرفرازیە گیرابا ، چونکە بۆ میللەتانی وەک ئێمە سەرکردە بوێرو جەسورەکان ، میژووی میلەتەکان وشۆرشەکان ،دەرازێننەوە . دەبوو یەکێتیەکان پتر لە خەلاتکردنی کۆسرەت رەسول تێبگەیشتنایە. گەر واشنەکەن ، حوکمی مێژوو ،کۆسرەت رەسۆل ھەر لە لوتکەدا دەهێڵێتەوە.

 

 

ئەم بابەتە 143 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.