ئه‌و ڕێگایانه‌ی که‌ پێویسته‌ بیزانی ده‌رباره‌ی سێکس

sex

زۆر قسە لەسەر ئەوە هەیە چۆن دەبێت بەشارەزا لەسێكسكردندا، بەڵام ترەیسی كۆكس، شارەزا لەبواری سێكس، حەوت خاڵ دیاریدەكات بۆ ئەوەی لەكەسێكی مامناوەند لەسێكسكردندا دەبیت بەشارەزا.

1 – گوێبگرەو فێربە:
هیچ شتێك نییە كە دەریبخات كەسێك باشە لەسێكسدا یان خراپ، ئەوە دەكەوێتە سەر ئەوەی هاوسەرەكەت كێیە.
كاتێك ئێمە دەڵێن كەكەسێك سێكسی باش دەكات مەبەستمان ئەوەیە ئەو كەسە ئەو ستایل‌و تەكنیكانە بەكاردەهێنێت كەئێمە حەزمان لێیە.
ئەگەر كەسێك رۆمانسی بێت دەبێت هاوسەرەكەشی رۆمانسی بێت. ئەگەر دەتەوێت ببێت بەسێكس-كەرێكی باش ئەوە زۆر سادەیە، دەبێت ئەو شتە بكەیت، كەهاوسەرەكەت دەیەوێت.
مرۆڤ دەتوانێت تەكنیكی سێكس فێربێت، بەڵام باشترین شت ئەوەیە، كەهیچ نەزانی‌و گوێ بگری لەوەی هاوسەرەكەت چی دەوێت، بۆ ئەوەش بەگوێی بكەیت.

2 ـ دەبێت وردەكاری بزانیت لەبارەی سێكسەوە:
سێكس وكو تایپكردن وایە دەتوانیت بەدوو پەنجە تایپ بكەیت، بەڵام كەسی شارەزاش هەیە بەهەموو پەنجەكان تایپ دەكات.
لەسێكسكردندا یەك تەكنیك نییە، تەكنیك لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، كلیلی سێكسی باش ئەوەیە زیاتر لەتەكنیكێك بەكاربهێنێت‌و بزانێت ئەو تەكنیكە بۆ خۆت چۆنە.

ئەم بابەتە 40,119 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.