بۆ یەکەمجار و یەکەم خەڵاتى ژنانى جیهانى عەرەب بەخشرایە خانمە هونەرمەندێکى کەرکوکی.

بۆ یەکەمجار و یەکەم خەڵاتى ژنانى جیهانى عەرەب بەخشرایە خانمە هونەرمەندێکى کەرکوکی

بۆ یەکەمجار شاعیر و هونەرمەند گوڵاڵە نوریی خەڵکى شارى  کەرکوکى خەڵاتى هۆمیرۆسى بۆ هونەر و شێعرى ئەوروپا بە دەستهێنا. بەوەش گوڵاڵە دەبێتە یەکەم ژن لە جیهانى عەرەبیدا ئەو خەڵاتەى وەرگرتبێت. باڵێۆزخانەى ئەمەریکاش لە عێراق پیرۆزبایى لە گوڵاڵە نوری کردووە.

گوڵاڵە نوری مەدالیاى هونەر و شێعرى هۆمیرۆسى لە لایەن کۆمیتەى تۆماس لوبیودا لە وڵاتى پۆڵەندا لە کۆتایى مانگى تشرینى یەکەمى ٢٠١٦دا و لە ڕێوڕەسمێکى تایبەتدا پێبەخشرا.

باڵیۆزخانەى ئەمەریکاش لە عێراق لە پەیجى فەرمیدا بە دوو زمانى عەرەبى و ئینگلیزى پیرۆزبایى لە گوڵاڵە نورى کردووە کە وەک یەکەم ژن توانیویەتى لە جیهانى عەرەبیدا ئەو خەڵاتە وەربگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو جۆرە خەڵاتە تەنها پێشکەشى بەهرەمەندان و داهێنەران و لە بوارى هونەرى بینراوادا دەکرێت کە تیایدا سادەیى و ئاست بەرزی و داهێنەرانەبوونى تێدا بەکاردێت لە گەیاندنى پەیامێکى جیهانى کە هەموو سنورەکان تێدەپەڕێنێت تاوەکو بگات بە هەموو خەڵکى.

گوڵاڵە نوری خەڵکى گەڕەکى ئیمام قاسمى شارى کەرکوکە و تا ئێستا پێنج کۆمەڵە شێعر و کۆمەڵە چیرۆکێکی لە نێوان ساڵانى ٢٠٠٠ – ٢٠١٦دا و هەروەها ژمارەیەک بابەتیش لەبوارى ئەدەبى و هونەری و ڕۆشنبیریدا چاپکردووە، کە لە بابەتەکانیدا بەرەنگاریى دواکەوتویى هزرى و کۆمەڵایەتیى کردووە.

گوڵا ڵە نورى خاوەنى بڕوانامەى وەرگێڕانە لە زمانى ئینگلیزیدا و هەروەها بڕوانامەى دبلۆمیشى لە زمانى ڕووسیدا هەیە.

ئەم بابەتە 216 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.