سه‌یركردنی فلیمه‌ سێكسیه‌كان حه‌رامنیه‌ به‌ پێی شه‌رع :

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ته‌ماشاکردنی دیمه‌نی سه‌رجێی خه‌ڵكی تر و زینای زیناکاران حه‌رامێکی گه‌وره‌یه‌ و له‌ پێشه‌کییه‌کانی زینایه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پیاو بۆی نییه‌ عه‌وره‌تی پیاوێکی تر ببینێت، یان ئافره‌ت عه‌وره‌تی پیاوێکی تر مه‌گه‌ر ژن و مێرد یاخوود پزیشکێک له‌ کاتی نه‌خۆشی ئه‌ویش پیاو بۆ پیاو و ئافره‌ت بۆ ئافره‌ت، یان ئه‌گه‌ر که‌س نه‌بوو و ناچارییش بوو دکتۆرێکی پیاو هی ئافره‌تێک یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ببینێت… پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ”لا ينظر الرجل إلى عورة الرجل ولا المرأة إلى عورة المرأة ولا يفضي الرجل إلى الرجل في ثوب واحد ولا تفضي المرأة إلى المرأة” أخرجه مسلم وأحمد. ئه‌ی دیتنی عه‌وره‌تی پیاویک له‌لایه‌ن ئافره‌تێکه‌وه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یاخوود ته‌ماشاکردنی دیمه‌نی زینا ئه‌بێت حه‌رامه‌که‌ی یان گوناهه‌که‌ی چه‌ند بێت!؟ بێگومان زیاتره‌ و حه‌رامتره‌..
پاشان ڕێگه‌دانی مێرد بۆ ژنی له‌ سه‌یرکردنی بۆ ئه‌و دیمه‌نه‌ قێزه‌ونانه‌ مایه‌ی بێغیره‌تی پیاوه‌که‌ی تێدا ده‌بێ، بێغێره‌تیش(الديوث) خوای گه‌وره‌ له‌ قیامه‌ت ته‌ماشای ناکات واته‌ ڕه‌حمی پێ ناکات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ر لایه‌ک له‌ ژن و مێرد ڕازی بێ به‌رامبه‌ره‌که‌ی ته‌ماشای ئه‌و شتانه‌ بکات هاوکارییه‌ له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچی خوا..
پاشان ڕێگه‌دان به‌و مونکه‌ره‌ ڕێگه‌خۆشکه‌ره‌ بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای زینا، ئێمه‌ ته‌نها بۆ ئێوه‌ فه‌توا ناده‌ین، بزانه‌ له‌سه‌ر ئاستی گشتی ئه‌ه‌گر ته‌ماشاکردنی زینا حه‌ڵاڵ بێ له‌لایه‌ن موسوڵمانان یان خێزانه‌وه‌ پێکه‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌وینه‌وه‌ی په‌رده‌ی شه‌رم و غیره‌ت و ئاسانبوونی گوناهه‌کردن و زینا، ڕه‌نگه‌ زۆر ئاسایی بێت له‌ پاش تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌ک ئافره‌ته‌که‌ یان پیاوه‌که‌ له‌گه‌ڵ هاندانی شه‌یتان و هه‌نجه‌تی بێ بناغه‌ به‌خۆی بڵێ وا ئێستا من خۆ له‌گه‌ڵ مێردم یان پیاوه‌که‌ له‌گه‌ڵ ژنی ناگاته‌ هیچ خۆشییه‌ک و چاویشی ئه‌و هه‌موو لاشه‌ و جه‌سته‌ جۆراوجۆرانه‌ی بینیوه‌ ئیتر بۆ هه‌ر به‌ڕاستی بۆ خۆی زینا نه‌کات له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌کی یان هاوڕێی مێرده‌که‌ی یان هه‌ر که‌سێک.. دڵنیابه‌ نه‌مانی په‌رده‌ی شه‌رم هه‌موو شتێک به‌ ئاده‌میزاد ده‌کات، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر شه‌رمت نه‌کرد چی ده‌که‌ی بیکه‌. واته‌ که‌ شه‌رم نه‌ما هه‌موو شتێک ئاسانه‌..
ئێمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وای بۆ ده‌جین ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ کارێکی وا که‌مێک ئاره‌زووی سستێک بجوڵێنی به‌ڵام دواتر خراپتر ده‌یمرێنێ و به‌ زینای ڕاسته‌قینه‌ و خۆی تێدا به‌شدار نه‌بێت دادی نادات، ئه‌وه‌شه‌ حاڵی ئه‌وروپا و ڕۆژئاوایی، له‌لای ئه‌وان هه‌موو شتێک ڕێپێدراوه‌ بۆیه‌ ئێستا ده‌ناڵێنن به‌ سستی سێکسی و بڕوایان به‌ مانه‌وه‌ی بازنه‌ی خێزانی نییه‌ به‌ڵکوو ژیانی ئاژه‌ڵی و سێکسی شاز و بگره‌ ئاژه‌ڵ و منداڵ و سێکسی خزمانی نێزیک.. کورده‌واریش وتوویانه‌: بیگری مشتێکه‌ و به‌ری ده‌ی ده‌شتێکه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ با ئاره‌زووتان ته‌نها به‌ڕێگه‌ی حه‌ڵاڵ چاره‌سه‌ر بکرێ و بیر له‌ حه‌رام مه‌که‌نه‌وه‌، چونکه‌ کاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ و بۆ خۆتان زیانمه‌ند ده‌بن..

چاره‌سه‌ریش بۆ خێزانتان جۆره‌ی زۆر و ڕێگه‌ی هه‌یه‌…
له‌ دوای پشت به‌خوا و داوای خێر و پاڕانه‌وه‌ ئه‌مه‌ی هه‌تانه‌ وه‌کو نه‌خۆشییه‌ک دایبنێن و بڕواتان به‌ چاره‌سه‌ری هه‌بێ.. سه‌ره‌تا نابێ له‌ ماوه‌ی یه‌که‌مدا زیاد له‌ ئاسایی سه‌رجێی بکه‌ن چونکه‌ ئێستا ئه‌و له‌ ده‌روونیدا وایه‌ ئه‌و کاره‌ی لا ناخۆشه‌ و ویستی لێی نییه‌ یان سسته‌.. پێویستی به‌ ئاماده‌کردنی که‌شوهه‌وایه‌کی پڕ خۆشه‌ویستی و سۆز و هه‌ستێکی پاکه‌، نیشانی بده‌ که‌ خێزانت هه‌ر خۆش ده‌وێ و ئه‌و ساردییه‌ نابێته‌هۆی تیکچوونی په‌یوه‌ندیتان.. هاوڕا بن له‌وه‌ی کاتی سه‌رجێی دیاریکراو بێ و هه‌ردوولا خۆتانی بۆ ئاماده‌ بکه‌ن، خۆتان بۆ یه‌کتری بڕازێینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ بۆنی خۆش و به‌رگی جوان و سه‌رنجڕاکێش..
ده‌ستکردن به‌ پێشه‌کییه‌کانی سه‌رجێی، چونکه‌ سه‌رجێی کتوپڕ ئافره‌ت ناجوڵێنی، ئافره‌تان زۆره‌به‌یان زوو ناهه‌ژێن، به‌ڵكوو کاتیان ده‌وێ له‌ چه‌ند خوله‌کێکه‌وه‌ هه‌تا نیو سه‌عاتیش هه‌ندێ جار..بۆیه‌ هه‌ڵکوتانی کتوپڕ ته‌نها ئاره‌زووی پیاو داده‌مرکێنێ و ڕه‌نگه‌ ئافره‌ته‌که‌ هێشتا ئاره‌زووشی نه‌جووڵاوه‌..
پێشه‌کییه‌کان وه‌کو ماچکردن و ده‌سته‌بازی و قسه‌ی خۆش.. ده‌ستبازییش نابێت به‌ په‌له‌ بێ، وه‌ باشتره‌ له‌ هه‌موو له‌شییه‌وه‌ بێ، به‌ سه‌ری په‌نجه‌کان له‌ شوێنه‌ دوووره‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێ بکرێ، وه‌کو په‌نجه‌کانی پێ و ده‌ستی ئافره‌ته‌که‌ پاشان بۆ بازوو و لاق و قۆڵ و ڕان.. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی ماوه‌ دیقه‌تی ئاره‌زووی ئافره‌ته‌که‌ ده‌درێ، ئایا هه‌ستی ده‌جووڵێ و به‌ره‌و هه‌ژان ده‌ڕوا یان نا.. پاشان نێزیک بوونه‌وه‌ له‌ سنگی و لێوه‌کان و سکی و پشتی و دواتریش بۆ داوێنی.. پیاوی ڕاستگۆ و خه‌مخۆر بۆ خێزانی پێویسته‌ مه‌به‌ستی بێت خێزانی بگه‌یه‌نێته‌ ئاره‌زوو و ورووژانی سێکسی، پیاو چۆن ئافره‌تێک مارره‌ ده‌کات هه‌تاوه‌کو به‌ حه‌ڵاڵی خۆی ڕه‌حه‌ت بکا و تووشی حه‌رام نه‌بێت ئافره‌تیش له‌ شووکردن ئه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ مافه‌کان و مه‌به‌سته‌کانی.. نابێ له‌و پیاوانه‌ بین به‌زووی ئاره‌زووی خۆمان تێر بکه‌ین و خۆپه‌رستانه‌ بیر له‌ ئاره‌زووی به‌رامبه‌ر نه‌که‌ینه‌وه‌!! دڵنیابه‌ هه‌ر پیاوێک وابێت گوناهباره‌ و ناداده‌.

پیاوان ئه‌بێت شاره‌زای خێزانی خۆیان بن، هه‌ژانی ئاره‌زوو له‌ ئافره‌تێکه‌وه‌ بۆ یه‌کێی تر ده‌گۆڕێ، له‌ کاتی پێویست و له‌ شوێنی ده‌ستبازی، ئافره‌ت هه‌یه‌ ته‌نها به‌ سنگی زیاتر ده‌جووڵێ، هه‌یه‌ به‌ ده‌ستبردن بۆ هه‌موو گیانی، هه‌یه‌ به‌ نه‌رمه‌ی گوێیه‌کان و مل و پشتی.. بۆیه‌ پیاوان له‌ تاقیکردنه‌وه‌ و پڕاکتیکه‌کردنی هه‌موو خێزانی له‌ خێزانی خۆی شاره‌زا ده‌بێ.. نابێت ده‌ستی خێرا و توند له‌ سنگی بدرێ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ڵکوو ڕه‌نگه‌ ئزاری ده‌دات یان ویستی ئاره‌زووی تێک ده‌دا، وه‌کو پسپۆڕان ده‌ڵێن، باشتره‌ به‌ سه‌ری په‌نجه‌کان و پاشان بازنه‌یی بێ له‌ دوورترین سنوورییه‌وه‌ به‌ره‌و گۆناکه‌ی.. پیاو نابێ پێی شووره‌یی بێ هاوکاری خێزانی بکات، ڕه‌نگه‌ ئافره‌ت پێویستی هه‌یه‌ پیاوه‌که‌ی به‌ ده‌ستی گۆشته‌کانی داوێنی په‌نجه‌ لێ بدات، قیتکه‌ش(البظر: ئه‌و پارچه‌ ماسولکه‌یه‌یه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌رووی ئه‌ندامی ئافره‌ت و ده‌وه‌ دراوه‌ به‌ ماسولکه‌ی تر، قیتکه‌ ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ هه‌ژانی ئافره‌ت و گه‌رمووبوونی، وه‌ختێ په‌نجه‌ی بۆ ده‌برێ که‌ ئافره‌ته‌که‌ هه‌ژا بێ و داوێنی ته‌ڕبووبێ ئه‌گینا ده‌بێ ته‌ڕ بکرێ به‌ ماده‌ی تایبه‌ت که‌ له‌ بازاڕه‌کان و ده‌رمانخانه‌کان هه‌یه‌. نابێت به‌ توندی و ڕه‌قی بجوڵێنرێ له‌ سه‌ره‌تاوه‌، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ ویستی ئافره‌ته‌که‌ شیواز و توندییه‌که‌ی دیاری ده‌کرێ، ده‌بێت جاروبار به‌ ئافره‌ته‌که‌ بوترێ که‌ ئایا حاڵی چۆنه‌ یان چی بۆ بکرێ، هه‌ندێ ئافره‌ت پییان خۆشه‌ به‌ بازنیه‌یی قیته‌کیان بجوڵێنرێ، هی تر هه‌یه‌ ڕاست و چه‌پ، بۆیه‌ له‌ هاوکاری خێزان ئه‌وه‌یه‌ یارمه‌تی بده‌ی شه‌رم نه‌کات له‌ ده‌ربڕینی حه‌ز و داوایه‌کانی..
به‌ڵکوو ده‌رکێ په‌نجه‌ به‌کار بێت له‌ جۆگه‌ی زاووزێ(مهبل) شوێنی سه‌رجێی، ئه‌مه‌ش له‌ دوا قۆناغه‌کانی ده‌ستبازییه‌ و له‌ کاتێکدا ده‌کرێ که‌ ئافره‌ته‌که‌ ته‌واو جوڵاوه‌ و بۆ ئه‌وه‌یه‌ زیاتر بهه‌ژێ و ئاره‌زووی زیاد بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ده‌کرێ هاوکات لێوه‌کان یان سنگیش ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ بکرێ یان به‌ لێوه‌کان..
ئافره‌تان هه‌ر یه‌که‌یان شوێنێکیان زیاتر هه‌ستیاره‌، ڕه‌نگه‌ سه‌ری په‌نجه‌کان ئه‌گه‌ر به‌ هێوری و هه‌ستیاری بخشێنرێ له‌ ڕان یان پشتی یان هه‌ر جێگایه‌کی که‌ خۆی باشتر ده‌زانێ و پێی ده‌هه‌ژێ هاوکاری باشی بکات له‌ ئاامده‌بوونی بۆ سه‌رجێی..
له‌گه‌ڵ چاودێری ته‌واو و زانینی ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که‌ به‌ره‌و گه‌رمی چووه‌ ئه‌وجا ده‌کرێ سه‌رجێی ده‌ستپێبکرێ، زۆر ئاساییه‌ له‌ ناوه‌ندی جیماعد دیسان هه‌ندێ له‌و پێشه‌کییانه‌ پیاده‌ بکرێته‌وه‌ بۆ زیاتر هه‌راسانبوونی ئاره‌زووی ئافره‌ته‌که‌ که‌ قۆناغی(رعشة)ی پێ ده‌وترێ..

ئه‌م کردار و پێشه‌کییانه‌ ڕه‌نگه‌ له‌(١٥-٣٠)ی خوله‌کی پێویست بێ.. ئه‌مه‌ش هاوکاری پیاوان ده‌کات هه‌تا خێرایی ڕه‌حه‌تبوونیان دوورخاته‌وه‌، که‌ ئه‌و ده‌رده‌ش هۆکارێکه‌ بۆ ساردبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی ئافره‌ت، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ماوه‌یه‌ک نه‌گاته‌ هیچ خۆشییه‌ک به‌هۆی خێرایی ڕه‌حه‌تبوونی مێردی، ئیتر سامناکی و بێزرانی تووش ده‌بێت بۆ سه‌رجێی.. سێکسیش به‌خێوکردن و گرنگی پێدانی ده‌وێ..

به‌کاربردنی ده‌رمانی تایبه‌ت به‌ زیادکردنی ئاره‌زوو، بۆ هه‌ردوولا هه‌یه‌، له‌ ده‌رمانخانه‌ سروشتییه‌کان ده‌فرۆشرێ، هه‌مووی فیتامیناته‌ و مه‌ترسی نییه‌.. هه‌روه‌ها خۆراک، ڕۆڵی زۆری هه‌یه‌ بۆ به‌هێزبوونی ئاره‌زووی سێکسی.. پرۆتین و ڤیتامینه‌کان به‌ تایبه‌ت.. هه‌نگوین و شتی تریش که‌ ده‌توانی لێره‌ بیخوێنیته‌وه‌ ٥٧٤ .

ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش چاره‌ی نه‌هێنا، باشتره‌ سه‌ردانی پسپۆڕی تایبه‌ت بکات(ئافره‌ت بێ) و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بۆ ببینرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ دوای هه‌وڵی ته‌واو هیچ چاره‌سه‌ری نه‌بوو، بۆت هه‌یه‌ و هیج گوناه نییه‌ ژنی دووه‌م بخوازی، چونکه‌ ئه‌وه‌ حه‌ڵاڵێکه‌ له‌ پێشتره‌ وه‌ک له‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌ حه‌رام و خۆگه‌یاندن به‌ سزای خوا.. ئه‌ویش ده‌بێ له‌و باره‌ تێبگا و هاوکاریت بکا..
ئه‌مانه‌ش بخوێنه‌وه‌ ٥٥٥ و ٧٢٦ .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
– – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – –
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

ئەم بابەتە 81,017 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.