هاملێت ئەو شانۆگەرییەی تا ئێستا لێکدانەوەی بۆ ئەکرێت و ناگەنە ئامانج لێی

هامڵێت __ ویلیام شکسپیر

” To be or not to be “

ھاملێت (بە ئینگلیزی: Hamlet) ناوی شانۆیەکی نووسراوەی ویلیام شێکسپیر شانۆنووسی بەناوبانگی ئینگلیزە کە بە یەکێ لە شاکارەکانی شانۆی جیهان لە قەڵەم دەدرێت. شانۆنامەکەی ھاملێت تراژیدییەکە کە لە ماوەی ساڵانی ١٥٩٩ تا ١٦٠٢دا نووسراوە. کاراکتەری سەرەکیی شانۆکە ھاملێت شازادەی دانمارکە.

پوختەیەک لەسەر رووداوەکانی نێو شانۆگەرییەکە 

هاملێت باسی بە سەرهاتی شازادەیێکی دانمارکییە کە لە مسافرەتەکەی بۆ ئاڵمانیا دەگەڕێتەوە بۆ کۆشکەکەی خۆی تاکوو لە ڕێوڕەسمی ناشتنی باوکیدا، کە بە شێوەیەکی مەرمووز مردووە، بەشداری بکات. چۆنیەتی مردنی پاشا نادیارە. دوای ماوەیەک هاملێت دەبینێت کە دایک و مامەی بوون بە هاوسەر و پێکەوە خەوتن، ئینجا لە شەوێکدا ڕۆحی باوکی هاملێت دێتە خەوی و پێی دەڵێت کە چۆن مامەی هاملێت قەتڵەکەی کردووە و داوا لە کوڕەکەی دەکات کە تۆڵەی بسەنێت.

هەملێت دوای ئەو شەوە دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و دەزانیت کە باوکی خۆشەویستەکەی خۆیشی، واتە ئۆفێلیا، لەم قەتڵەدا بەشدارە. ئۆفیلیا بە نەخشەکانی هاملێت بۆ کوشتنی باوکی دەزانێت و دوای ئەوە کە باوکی دەکوژرێت، شێت دەبێت و خۆی لە ناو ڕووبارێکدا دەخنکێنیت. لە ئەنجامی شانۆکەدا هاملێت مامەی دەکوژێت و خۆیشی دەمرێت .

ئەم بابەتە 254 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.