فیلمی‌ Swiss army manسه‌یرترین فیلمی‌ 2016 ‌

فێستیڤالی‌ sundance له‌م ساڵانه‌ی‌ كۆتاییدا چه‌ندین فیلمی‌ باشی‌ پێشكه‌ش كرد، توانی‌ چانس بۆ چه‌ندین فیلم ده‌سته‌به‌ر بكات كه‌ گرنگی‌ پێدانی‌ ته‌واو به‌ده‌ست بێنن، ساڵی‌ 2016 وه‌كو ساڵه‌كانی‌ تر هیچ جیاوازییه‌كی‌ نه‌بوو چه‌ندین فیلمی‌ باشی‌ تێدا نمایشكرا یه‌كێك له‌و فیلمه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ كه‌له‌ساڵی‌ 2016 نمایش كرا فیلمی‌ Swiss army man بوو كه‌ جێی‌ سه‌رسامی‌ هه‌موو بینه‌رانی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ نه‌بوو، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك له‌بینه‌ران له‌كاتی‌ نمایش كردنی‌ فیلمه‌كه‌ هۆڵی‌ سینه‌مایان به‌جێهێشت، فیلمه‌كه‌ له‌كۆتایی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ست هێنا‌و خه‌ڵاتی‌ «باشترین ده‌رهێنانی‌ برده‌وه‌»،  بۆیه‌ كۆمپانیای‌ به‌هه‌مهێنان‌و دابه‌شكردنی‌ A24   كه‌به‌فیلمی‌ زۆر تایبه‌ت به‌ناوبانگه‌ هه‌ستا به‌كڕینی‌ مافی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌.
فیلمه‌كه‌ زۆر سه‌یره‌، په‌ڕگیره‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو قوڵه‌، فیلمه‌كه‌ ده‌توانرێت بخرێته‌ ریزی‌ چه‌ندین جۆری‌ جیاوازی‌ فیلمه‌وه‌، توانیویه‌تی‌ له‌زۆربه‌یاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ركابه‌ریه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌پۆلێن كردنی‌ كۆمێدیادا بوو، ده‌توانرێت فیلمه‌كه‌ به‌ دراماتیكی‌_كۆمیدی‌ دابنرێت، یا كۆمێدیه‌كی‌ تاریك، چونكه‌ هه‌ندیك جار فیلمه‌كه‌ زۆر پێكه‌نیناویه‌ به‌ڵام له‌هه‌ندێك كاتی‌ تردا به‌رێژه‌یه‌كی‌ له‌راده‌ به‌ده‌ر توندره‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك كه‌س حه‌ز به‌و جۆره‌ كۆمیدییایه‌ بكه‌ن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشی‌ كۆمیدیایه‌كی‌ له‌وه‌ نه‌رم‌ونیانتر باشترێكه‌.
ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه‌ پۆلێن بكه‌ین به‌ڕێژه‌ی‌ یه‌كه‌م فیلمه‌كه‌ دراماییه‌ چونكه‌ باس له‌ ئازار چه‌شتنێكی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌كات له‌زۆربه‌ی‌ فیلمه‌كاندا باسكراوه‌ كه‌ئه‌ویش ته‌نهایی‌و گۆشه‌گیری‌ دوور له‌خه‌ڵكه‌، له‌رێگه‌ی‌ باسكردنی‌ ناوه‌ڕۆكه‌ ساده‌كانی‌ ژیان‌و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی‌ گرنگیدان به‌هێڵه‌كان‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ژیان كه‌له‌وانه‌یه‌ هه‌ندیكجار بیرمانبچێته‌وه‌ بوونی‌ هه‌یه‌، فیلمه‌كه‌ چه‌ندین پرسیاری‌ ساده‌ی‌ كردووه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ قورسه‌، چونكه‌ هه‌ندێك پرسیار هه‌ن به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ به‌ڵام وه‌ڵامه‌كانی‌ قایلكه‌رنین!.
پۆڵ دانۆ ئه‌كته‌ری‌ گه‌نج رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌فیلمه‌كه‌دا ده‌بینێت ‌و رووداوه‌كان ده‌رباره‌ی‌ «هانك»ه‌ پیاوێكه‌ له‌دوورگه‌یه‌كدا گیری‌ خواردووه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ له‌فیكه‌دا روون نه‌كراوه‌ته‌، فیلمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌دیمه‌نێكی‌ هانك ده‌ست پێده‌كات كه‌هه‌ڵی‌ خۆ خنكاندن ده‌دات، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌بینێت له‌كه‌نار ده‌ریا كابرایه‌ك كه‌وتووه‌، راده‌گۆڕێت، ده‌ره‌كه‌وێت كه‌پیاوه‌كه‌ مردووه‌ به‌ڵام هانك دواتر توشی‌ سه‌رسوڕمان ده‌بێت به‌هۆی‌ ئه‌و شته‌ سه‌یرانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ ده‌توانێت بیكات.
له‌سه‌دا 90ی‌ رووداوه‌كانی‌ فیلمه‌كه‌ له‌نێوان كه‌سایه‌تی‌ هانك‌و ئه‌و پیاوه‌ مردووه‌دایه‌ كه‌ناوی‌ مانیه‌‌و دانیاڵ رادكلیف رۆڵی‌ ده‌بینێت، دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م پیاوه‌ مردووه‌كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌قسه‌كردن، به‌ڵام وه‌كو منداڵێكی‌ بچووك له‌له‌شی كه‌سێكی‌ گه‌وره‌دا‌و هیچ شتێك ده‌رباره‌ی‌ جیهان نه‌زانێت له‌كاتی‌ هه‌وڵدانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگه‌یه‌ك بۆگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیشتیمان  پرسیارێكی‌ زۆر له‌هانك ده‌كات.
فیلمی‌ Swiss army man یه‌كه‌م فیلمی‌ ماوه‌درێژه‌ كاری‌ ده‌رهێنانی‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ر دانیاڵ كوان‌و دانیاڵ شاینرت كه‌به‌ daniels هه‌ردوو دانیاڵ ناسراون بۆكرابێت، پێشتریش كاری‌ ده‌رهێنانیان بۆچه‌ندین كورته‌ فیلم كردووه‌ ناسراوترینیان  فیلمی‌ interesting ball ‌و the pound hole كه‌له‌مساڵدا كێبڕكێی‌ كرد بۆخه‌ڵاتی‌ لیژنه‌ بۆباشترین كورته‌ فیلم له‌فێستیڤاڵی‌ sundance، هه‌روه‌ها كاری ده‌رهێنانیانی‌ ریكلامێكی‌ زۆر تایبه‌تیان بۆكۆمپانیای‌ nike به‌ناونیشانی‌ unlimited ئه‌نجامداوه‌، ئه‌م جووته‌ ده‌رهێنه‌ره‌ له‌دوای‌ ئه‌نجمدانی‌ كاری‌ ده‌رهێنان بۆڤیدیۆكلیپی turn down for what، كه‌576ملیۆن بینه‌ری‌ هه‌بوو له‌یوتیوب، ناوبانگیان به‌ده‌ست هێنا.
نابیت باسی‌ فیلمی‌ swiss army man بكه‌ین‌و باسی‌ ڤیدیۆی‌ turn  down for what نه‌كه‌ین چونكه‌ به‌گشتی‌ لێكچوونێكی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌نێوانیان، هه‌ركه‌سیش سه‌یری‌ فیلم‌و ڤیدیۆكه‌ بكات هه‌ست به‌ولێكچوونه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ نێوانیان ده‌كات هه‌ردووكیان سه‌یرن‌و حه‌زی له‌ڕاده‌به‌دری‌ گاڵته‌وگه‌پ‌و چه‌ندین په‌یامی‌ گرنگ كه‌زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره‌ كه‌نمایش ده‌كرێت.
سه‌ره‌تایه‌كی‌ به‌وجۆره‌ به‌هێز جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مجووته‌ ده‌رهێنه‌ره‌ داهاتوویه‌كی‌ دیاریان هه‌یه‌، چونكه‌ی‌ ئه‌م جووته‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا له‌پێشكه‌شكردنی‌ فیلمێكی‌ ته‌واو له‌ڕووی‌ وێناوه‌ ئیتر جۆراوجۆری‌ دیمه‌نه‌كان بێت یاهه‌ڵبژاردنی‌ ره‌نگه‌كان‌و، به‌كارهێنانی‌ میوزیكێكی‌ نایاب، گواستنه‌وه‌ی‌ دیمه‌نه‌كان به‌لێهاتوویی‌ له‌نێوان ئه‌و رووداوانه‌ی‌ كه‌سایه‌تیه‌كان به‌خه‌یاڵ دروستی‌ ده‌كه‌ن‌و رووداوه‌ راستیه‌كان، له‌كۆتاییشدا جوانی‌ وێنه‌گرتنی‌ سروشت، چاوه‌ڕوانی‌ فیلمی‌ ترده‌كه‌ین بۆ ئه‌م جووته‌ ده‌رهێنه‌ره‌ به‌هه‌مان ئه‌و توخمه‌ سه‌یر‌و جوانانه‌ی‌ له‌فیلمه‌كه‌دا ده‌یبینین.
ده‌قی‌ فیلمه‌كه‌ش له‌نوسینی‌ daniels بوو یه‌كێك بوو له‌گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی‌ به‌هێزیی فیلمه‌كه‌، سیناریۆكه‌ی‌ زۆر باشه‌‌و به‌وه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ رووداوه‌كانی‌ خێرایه‌، هه‌موو دیمه‌نه‌كانی‌ فیلمه‌كه‌ مانایه‌ك‌و ئامانجێكی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌یاندنی‌ نامه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها وتووێژی‌ ناو فیلمه‌كه‌ زۆر باش‌و قوڵه‌. كه‌ئه‌وه‌ش شتێكی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو له‌فیلمێكی‌ وا.
پۆڵ دانۆ یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی‌ له‌ڕووی‌ ڕۆڵه‌وه‌  زۆرترین سته‌می‌ لێكراوه‌، دانۆ چه‌ندین رۆڵی‌ ناوازه‌ی‌ پێشكه‌ش كردووه‌ زۆربه‌یان رۆڵی‌ بچووك بوون به‌ڵام بێگوومان كه‌له‌هه‌ریه‌ك له‌و رۆڵانه‌دا جێ په‌نجه‌یه‌كی‌ باشی‌ به‌جێهێشتووه‌ به‌تایبه‌ت كه‌هه‌موو كات ئه‌و جۆره‌ فیلمانه‌ی‌ هه‌ڵده‌بژارد كه‌سه‌ربه‌خۆبوون، ئه‌م فیلمه‌ بوارێكی‌ فراوانی‌ به‌دانۆ دا بۆ به‌دیارخستنی‌ نوێگه‌ری، هه‌ربۆیه‌ دانۆش به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌و بواره‌ فراوانه‌‌و ئه‌و هه‌له‌ی‌ قۆسته‌وه‌‌و سه‌لماندی‌ كه‌ ده‌توانێ رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ ببینێت، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی‌ كه‌ دانۆ رۆڵی‌ ده‌گێڕا كه‌سایه‌تیه‌كی‌ ئاڵۆزه‌ به‌ڵام هه‌ندێك كاتیش ده‌رده‌كه‌وێت له‌ناخه‌وه‌  به‌ته‌واوی‌ كه‌سێكی‌ بێ هه‌سته‌، دانۆ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ ساده‌یه‌ ده‌رده‌خات كه‌كه‌سایه‌تیه‌كه‌ تێیدا ده‌ژی‌، به‌تایبه‌ت له‌كۆتایی فیلمه‌كه‌دا كاتێك كه‌سایه‌تیه‌كه‌ به‌شیوه‌یه‌كی‌ زۆر جیاواز له‌سه‌ره‌تای‌ فیلمه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها دانیاڵ رادكلیف زۆر هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ تێڕوانینی‌ جیهان به‌رامبه‌ری‌ بگۆڕێت‌و وه‌ك دانیاڵ رادكلیف بیبینن نه‌ك «هاری‌ پۆته‌ر»  له‌ڕاستیشدا رادكلیف له‌سه‌ر رێی‌ راست ده‌ڕوات، له‌م دواییانه‌دا به‌شداری‌ له‌چه‌ندین فیلمی‌ باشدا كرد، لیستێكی‌ كاری‌ هونه‌ری‌ زۆر باش‌و به‌هێزی‌ هه‌یه‌‌و له‌داهاتوودا له‌چه‌ندین فیلمی‌ باش‌و چاوه‌روانكراودا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ فیلمی‌ Swiss army man نیشانه‌یه‌كی‌ باش‌و دیاره‌ له‌كاروانی‌ هونه‌ری‌ ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ لاوه‌دا، بیجگه‌ له‌وه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ زۆرباشه‌ رادكلیف رۆلێكی‌ نایاب‌و تایبه‌تی‌ تێدا گێڕا، توانی‌ به‌هره‌یه‌كی‌ هونه‌ری‌ گه‌وره‌ له‌ڕۆڵێكی‌ بچووك‌و ساده‌دا پێشكه‌ش بكات، یه‌كێكی‌ ترله‌خاڵه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ فیلمه‌كه‌ گونجانی‌ نێوان كه‌سایه‌تی‌ دانۆ‌و رادكلیف بوو هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ زۆر نایاب‌و پێكه‌نیناوی‌ بوون ئه‌مه‌ش شتێكی‌ گرنگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ فیلمێكی‌ له‌وجۆره‌ چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ فیلم په‌یوه‌ندی‌ نێوان كه‌سایه‌تیه‌كانه‌ كه‌نمونه‌ش په‌یوه‌ندی‌ نێوان هانك‌و مانیه‌.
فیلمی‌ Swiss army man یه‌كێكه‌ له‌و فیلمانه‌ی‌ له‌دوای‌ ته‌واوبوونی‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆر له‌بینه‌ردا جێده‌هێڵێت‌و فیلمه‌كه‌ چه‌ندین نامه‌ی‌ گرنگ‌و راستی‌ پێشكه‌شی‌ بینه‌ر ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ فیلمه‌كه‌  كه‌شێكی‌ تاڕادده‌یه‌ك ده‌روون وروژێنه‌ری‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌كۆتاییدا بیرۆكه‌كه‌ی‌ بۆ هه‌موو بینه‌ران روون‌وئاشكرا ده‌بێت.
وا باوه‌ كه‌ئه‌مجۆره‌ فیلمانه‌ ناپاڵێورێت بۆ خه‌ڵاتی‌ گرنگ، به‌ڵام ئه‌م فیلمه‌ لانی‌ كه‌م شایه‌نی‌ پاڵێوران یاخوود لانی‌ كه‌م كێبڕكێ‌ كردنی‌ هه‌یه‌ بۆ باشترین ده‌ق، به‌هۆی‌ ئه‌و بیرۆكه‌ داهێنراوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌‌و ئه‌و گفتووگۆ نایابه‌ی‌، هه‌رچه‌نده‌ پۆڵ رۆڵێكی‌ زۆر ناوازه‌ی‌ پێشكه‌ش كرد به‌ڵام ئه‌گه‌ری‌ پاڵاوتنی‌ بۆ خه‌ڵاتی‌ ئۆسكار له‌فیلمه‌كه‌ زرۆ لاوازه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ پێشتر ئه‌كادییمیا سته‌می‌ له‌دانۆ كرد له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كامێك له‌فیلمه‌كانی‌ love and mercy ‌و there will be blood  نه‌پاڵیورا بۆ خه‌ڵات. به‌ڵام له‌دوای‌ بینینی‌ رۆڵی‌ دانۆ له‌ Swiss army man دا ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ به‌مزووانه‌ پاڵاوتنی‌ بۆ خه‌ڵاتی‌ ئۆسكار به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌كۆتاییدا ئه‌م فیلمه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌دڵی‌ هه‌موو بینه‌ران نابێت، زۆر كه‌س به‌كات به‌فیڕۆدانی‌ ده‌بینن، به‌ڵام له‌لایه‌كی‌ تر ده‌بێته‌ جێی‌ گرنگی‌ چینێكی‌ تایبه‌ت له‌ بینه‌رانی‌ فیلم كه‌ ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی‌ روون له‌په‌یامی‌ فیلمه‌كه‌ بگه‌ن‌و زۆر به‌وردی‌ چێژ له‌و ناوه‌ڕۆكه‌ جوانه‌ی‌ وه‌ربگرن.

Image_1.jpg

Image_2.jpg

Image_3.jpg

Image_4.jpg

ئەم بابەتە 333 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.