فێستیڤاڵى لاغۆسى ئەفەریقى

 

فێستیڤاڵى لاغۆس، فێستیڤاڵێکى ناسنامەى ئەفەریقى ساڵانەیە کە لەمساڵدا لەوڵاتى نێجیریا ئەنجامدەدرێت، کە ئەم فێستیڤاڵە مانگێک دەخایەنێت.

ئەمساڵ ئەو فێستیڤاڵى وێنەیە لەوڵاتى نێجیریا ئەنجامدرا، بەبەشدارى کۆمەڵێک وێنەى ئەو وێنەگرانەى کە گرنگى بەناسنامەى ئەفەریقى دەدەن.

کییزاو بەدواى مۆدە دەگەڕێت لەوڵاتەکەى خۆى  ئەنگۆلا، بەم وێنەیە کە ناوى”نەوەى شاهانەیى”کە تێدا ئافرەتێک بەبەرگى ئاسایى دەردەکەوێت.

وێنەیەکە لەزنجیرەیەک کەناوى”پەناهەند”دە، لەلایەن وێنەگر”ئیریک گیامفى”یە لەوڵاتى گانا، کە تێیدا ناکۆکى پیاوى ئەفەریقى دەردەخات لەپێناو ئایین و داب و نەریتدا.

وێنەگرى نێجیرى”لاکین ئۆگونبانوو”گرنگى بەتێکەڵکردنى بەرگى ئاسایى و بەرگى مۆدێرن لەوێنەکەدا.

ڕازیبوون، بابەتى وێناى شتە شکاوەکانە، لەلایەن وینەگرى ئەفەریقى باشوورەوە گیراوە کەناوى”تسوکۆ مائێلا”وێنەکەش دەربارەى خۆشەویستى خود و چارەسەرى کەم و کوڕیمانە.

وێنەگرى گینى”ئۆسبۆرن ماشاریا”لەخەیاڵکردنى چۆنیەتى خانەنشینبوونى ئافرەتە بازرگانەکان، لەزنجیرە وێنەیەک بەناوى”نیانى-سەدەى نەنە گەشتیارەکان”دا.

وێنەى داپیرەى”ئیشۆلا ئەکبو”، کە تیایدا لاى نەوەکانى دەمێنێتەوە، وەک بەشێک لەزنجیرەى گرنگیدان بە”مارەیى بووک” لەڕۆشنبیرى ئەفەریقى.

وێنەیەکى وێنەگر”کودزانى شیوراى” لەزیمبابوى، لەکۆمەڵەیەک بەناوى”گەشتى پێکهاتن”، کارەکانى لەسەر بارودۆخى سیاسى  کۆمەڵایەتى لەوڵاتى زیمبابۆى لەهەوڵى تێگەیشتنى ڕۆحى ئەوانەى کە داگیریانکردووە.

وێنەى”ئەداد حەنا تۆف میدۆسا”، کە وێناى کارەکانى”سیۆدۆر گیرکۆڵت”ى گێڕاوەتەوە لەسەدەى ١٧لەکاتى تێکشکاندنى کەشتیەکى داگیرکردن لەکەناراوەکانى سینیگال لەدەورى ٢٠٠زیاتر لەمەوپێش.

“هونەرى مانەوە”ى وێنەگرى فەڕەنسى “پاتریک وێلوێک”، کەلەپێش کۆمارى کۆنگۆى دیموکرات ژیاوە، لەوێنەیەکدا کەوەک حەوانەوەى منداڵان وایە کەخەیاڵى کتێبى منداڵەکانى بەکارهێناوە.

وێنەیەکى”ماریۆ ماسیلاو”، کەپیاوێکە لەڕێگەى تەلەفزیۆنێکەوە تەماشاى خاشاکى مۆزەمبیق دەکات، مەبەست لێى دەرخستنى مەترسى خاشاکى ئەلیکترۆنى.

 

 

ئەم بابەتە 147 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.