گۆڕەپانى سوور بەناوبانگترین گۆڕەپانە لەڕووسیا

نتيجة بحث الصور عن گۆڕەپانى سوور

کراسنیا بلوشتشاد، ناوى بەناوبانگترین گۆڕەپانە لەوڵاتى ڕووسیا، کەچوارگۆشەیەکى جیاکەرەوەى”کەرملین”(کۆشکى پاشایەتى جاران) و “بارەگاى فەرمى سەرۆکایەتى ڕووسیا” دادەنرێت.

ئەم شوێنە پێشتر بە”کیتاى جۆرۆد” ناسراوە، شەقامە سەرەکییەکانى مۆسکۆى پایتەختى ڕووسیا لەم شوێنەوە بڵاودەبنەوە بەرەو هەموو ئاڕاستەکان و بۆ شەقامە خێرا سەرەکییەکانى دەرەوەى شار، گۆڕەپانى سوور زۆرجار بەگۆڕەپانى سەرەکى مۆسکۆ و هەموو وڵاتى ڕووسیا دادەنرێت.

نتيجة بحث الصور عن گۆڕەپانى سوور

سەرەتاکانى ئەم گۆڕەپانە :

مێژووى ئەم گۆرەپانە پڕیەتى لەوێنەى زۆرێک لەکەسایەتییەکان، وەک”ڤاسیلى سریکۆڤ”،”قنستەنتین یوون” و کۆمەڵێکى تر، ئەم گۆڕەپانە سەرەتا بالەخانەى دروستکراوى دارى تێدابوو، بەڵام لەلایەن”ئیڤانى سێیەم”بەپێى نووسراوێک لەساڵى١٤٩٣هەموویان لابران، چونکە ئەو بالەخانانە مەترسى گرگرتنیان لەسەربوو، ئەم شوێنە کراوەى ئێستا ناسراوە بە”بەکبوزهار”یان”بالى”، وردە وردە بەرەو خزمەتى بازاڕى مۆسکۆى سەرەکى دانرا، دواتر بەکاردەهێنرا بۆ بۆنە و ڕاگەیاندراوە گشتییە جۆربەجۆرەکان، هەندێکجار بۆ دانانى”قەیسەرەکان” ى ڕووسیا بەکاردەهێنرا.

ناوى ئەم گۆڕەپانە :

گۆڕەپانى سوور، ناوەکەى لەبەر ڕەنگى سوور و لەبەر ڕەنگى سوورى شیوعیەتەوە نەهاتووە، باوەڕ وایە ناوەکەى بۆ وشەى ڕووسى”کراسنیا”وە هاتبێت کە ماناى”سوور”یان”جوان”دێت، پێشتر ناوەکە بەماناى”جوان”هاتووە، لەسەر ناوى بیناى قەشە”باسل” و دواتر گوازراوەتەوە بۆ ئەو گۆڕەپانە ناوەکەى، باوەڕیش وایە کە ناوەکەى لەسەدەى ١٧هاتووە، ناوى کۆمەڵێک شارى ئەوساى ڕووسیا، وەک “سزدال”،”وێڵێتس”و “بیریسلاڤل-زالیسکاى، گۆڕەپانى سەرەکیان هەیە کە ناوی”کراسنیا بلوشتشاد” لەکاتێکدا ناوى”گۆڕەپانى سوور”بۆ مۆسکۆ هەڵبژێردراوە، یان لەوانەیە “ئیڤانى چوارەم” کوشتارگەیەکى تێدا ئەنجامداوە بەهۆى مردنى هاوسەرەکەى و لەبەر ئەو هۆکارە ناوى لێنراوە “گۆڕەپانى سوور”.

لەسەردەمى سۆڤێتدا :

لەسەردەمى سۆڤیتدا، گۆڕەپانى سوور شوێن و پێگەى خۆى بەپارێزراوى هێشتبۆوە، بەگۆڕەپانى سەرەکى ئەو دەوڵەتە بوو لەو کاتەدا، هەروەها بە بنکەى سەرەکى حکومەتى سۆڤییەتى بوو و بەناوبانگبوو بە شوینى نمایشى سەربازى.

دوو لەگەورەترین نمایشى سەربازى لەگۆڕەپانى سوور لەساڵى١٩٤١بوو، کاتێک کە ئەو شارە لەلایەن سوپاى ئەڵمانیەوە گەمارۆ درابوو، لەو کاتەدا هێزى سەربازى ڕووسى لەڕێگەى گۆڕەپانى سوورەوە بەرەو بەرەکانى جەنگ دەڕۆشتن، هەروەها ڕێڕەى سەرکەوتن بوو لەساڵى ١٩٤٥کە هێزى ئەڵمانى بەشکێنراوى بەڕێکرا لەو گۆڕەپانەدا.

دیمەنەکانى گۆڕەپانى سوور :

هەر یەکێک لەو باڵەخانانەى کە لەو گۆڕەپانەدان داستانێکن، یەکێک لەو باڵەخانانە لاشەى پەیکەرى لینینە، کە لاشەى”ڤلادیمیر ئیلتش لینین”دەردەکەوێت، دامەزرێنەرى یەکێتى سۆڤییەتە، لەتەنیشتەوە باڵەخانەى کەنیسەى قەشە”باسل”ى تێدایە، کەلەشێوەى قوچەکێکى ئاڵۆزى فراواندایە، هەروەها کۆشک و کەنیسەکانى کەرملینى تێدایە، لەڕۆژهەڵاتى گۆڕەپانەکە بنکەیەکى بازرگانى تێدایە لەگەڵ کەنیسەکانى”کازانى گەشاوە”، بەشى باکووردا مۆزەخانەى مێژوویى دەوڵەتى تێدایە کە بەپووختەى تاوەرەکانى کەرملین دادەنرێت.

گۆڕەپانى سوور، ٣٣٠مەتر”١١٠٠پێ” درێژییەکەیەتى، ٦٠مەتر”٢٣٠پێ” پانییەکەیەتى، ئەوە تەنها ڕووبەرى گۆڕەپانەکەیە.

 

ئەم بابەتە 283 جار بینراوە

کۆمێنتەکان

شەیر.